٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی، بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەلی سەعد) و (شێخ عوسمان) و (بابەكر بەرەكەیی) دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مەكتەبی سیاسی، بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەلی سەعد) و (شێخ عوسمان) و (بابەكر بەرەكەیی) دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی سەعد)  

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و راپەڕین، ھەڤاڵ (عەلی سەعدی) ناسراو بە (عەلی بێتەل)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

------------------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادەی (شێخ عوسمان شێخ سەعد گەورەدێیی)  

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو ( شێخ عوسمان شێخ سەعید گەورەدێیی)مان پێ گەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

------------------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بابەكر بەرەكەیی) 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری سنووری سنووری بیتوێن خوالێخۆشبوو (مام بابكر بەرەكەیی)مان پێ گەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار