مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەید مستەفا سەید سەدیق بەرواری دەكات

بهڕێزان خانەوادەی سەید مستەفا سەید سەدیق بەرواری
بهداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینی کوردپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول (سەید مستەفا سەید سەدیق چەمسەیدی-بەرواری)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو (سەید مستەفا) لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر و خەباتکار لە دایک بووە و جگە لەوەی کە تێکۆشەر و دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی و بارزانی بوو چەندین رۆڵەی خاوەن بڕوانامە و ئەکادیمی گۆشکراو بە ھەستی نەتەوایەتی پەروەرد و پێگەیاندووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی ئاڕاستهی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببهخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات...
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




