مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دکتۆرە نەمام مەحمودئاغا غەفوری دەكات

بهڕێزان خانەوادەی دکتۆرە نەمام مەحمودئاغا غەفوری
بهداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی دکتۆرە (نەمام غەفوری)مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی ئەکادیمی و مرۆڤدۆست و خێرخواز بوو، رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە کۆکردنەوەی ھاوکاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دوای کارەساتی شنگال و، لە پێناو بەھاناوەچوونی لێقەوماوان زەحمەتی زۆری کێشاوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سهرهخۆشی ئاڕاستهی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەی بەڕێزی کاکە زیادی کۆیە و ھاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببهخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات...
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




