٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (62)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادیرانی رۆژنامەی (خەبات)

ساڵیادی شكۆداری بە ئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، (خەبات) وەکو دامەزراوەیەکی میدیایی خاوەن شوناسێكی رۆشنبیریی و پێگەیەكی تایبەتە لە مێژووی رۆژنامەگەریی كوردیدا، بۆیە لەو رێڕەوە  پڕ بەخششەیدا جێدەستی بەسەر پانتایی و كاروانی رۆژنامەگەریی و كولتووری كوردیدا روون و كاریگەرە.

رۆژنامەی (خەبات) وەكو یەكەمین رۆژنامەی رۆژانە و زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەستكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان دەژمێردرێ بەڕابەرایەتی (بارزانی نەمر) هەروەها رۆژنامەی (خەبات) هەمیشە ئامادەیی هەبووە لە داكۆكیكردن لە پرەنسیپەكانی دیموكراسی و ئازادی رادەربڕین و بڵندگۆی بێ جیاوازی و كۆكەرەوەی رۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووسان بوو.

رۆژنامەی (خەبات) بە پێی پلانی تۆكمەی كاركردنی تایبەتمەندیەتی خۆی لە بواری رۆژنامەنووسیدا سەلماندووە وەكو رۆژنامەیەكی رەسەن و راستەقینە و بەرپرسیار لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندندا، بۆیە رۆڵێكی دیار و كاریگەری گێڕاوە چ لە رووی هۆشیاركردنەوە و ریاكردنەوەدا یا لە رووی دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان، جگە لەوەی هەمیشە سەكۆیەكی ئازاد و پیشەوەرانە بووە بۆ خستنەڕوو و ئاڵووێركردنی بیروڕای سیاسەتوان و نووسەران و رۆشنبیران و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.

لە(62)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) وێرای پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و پێشوەچوونی رۆژنامەكە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین هەردەم هەنگاوی نوێتر و بەرهەمدارتر بنێن..

لەم یادەدا سڵاو و دروود دەنێرین بۆ گیانی پاكی رۆژنامەوانانی پێشەنگ و ماندوونەناس و، ھەموو ئەوانەی لەو رێگایەدا سەریان نایەوە و ئەو كاروانەیان بەمڕۆكە گەیاند..

بەرز و پیرۆزبێت(62)ساڵەی تەمەنی رۆژنامەی(خەبات)..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٣ـی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار