برووسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ساڵیادی حزبی شیوعی عێراق
_(8)__2021_04_01_h14m47s4__ER.jpg)
بەڕێز/ رائید فەهمی - سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق
بەڕێزان/ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عیراق..
بەبۆنەی(87)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
حزبی شیوعی عیراقی یەكێكە لەو حزبە خەباتگێڕانەی بەدرێژایی كاروانی خەباتی سیاسی و مێژوویی خۆیدا هاوپەیمانێكی راستەقینەی پارتیمان بووە و رۆڵی كاریگەر و گرنگی خۆیشی بینیوە وەك داكۆكیكەرێكی دڵسۆز لە مافە رەواكانی خەڵك، لەو رێگایەشدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە و ئەمەش مایەی شانازییە بۆ حزبەكەتان و خەباتی رەوای گەلانی عێراق.
ئەمڕۆ عێراق بەهۆی كێشە و گیروگرفتە كەڵەكەبووەكانەوە لە بەردەم قۆناخێكی هەستیار و گرنگدایە، بۆیە پێویستە و ئەركی سەرشانی گشت پارت و لایەنە سیاسییە دڵسۆزەكانە لە هێزە نیشتیمانی و پێشكەوتنخواز و دیموكراسییەكان هاوهەڵوێست بن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و بنبڕكردنی قەیرانەكان، دیارە ئەمەش لەرێگای كاركردن بۆ پتەوتركردنی دامەزراوە دەستوورییەكان و پەیرەوكردن و چەسپاندنی بنەماكانی تەوافوق و ھاوسەنگی و بەشداری ھەموو پێکھاتەکان و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و سەقامگیریی و ئارامیی دێتە دی، هەروەها داننان بەتەواوی مافە نەتەوایەتی و پێكهاتەكانی گەلانی عیراق بەپێی بنەما یاسایی و دەستوورییەكان.
بەو بۆنەیەوە دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتی لەمێژینەی نێوانمان و سووربوون لەسەر پتەوكردنی پرەنسیپە راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی سەردەمیانە و دیموكراسیانە و بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەكانمان.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئازادی و دیموكراسی..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی نیسانی ٢٠٢١




