ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه

بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23ی ئاداری 2021) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چواڕیانی "مشته‌ل" له به‌غدا روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ماتۆڕسكیلێك بوونه‌وه، به‌ڵام شوفێری ماتۆرسكیله‌كه خۆی ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه بووته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك و برینداربوونی (4) كه‌سی دیكه.




