بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی یاسای بودجە كۆببێتەوە

بەغدا-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دوای نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجەی ساڵی (2021) كۆببێتەوە.
پهسهندكردنی بودجه زۆر لەوادەی خۆی دواكەوتووە، چەندین گۆڕانكاری ڕوویداوە، هەم لە پرۆژە یاساكە، هەمیش لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
له راگهیهندراوێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه ئەمڕۆ ههینی کاتژمێر 01:00ی دوانیوهرۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەند کردنی پرۆژەیاسای بوودجە کۆدەبێتەوە.
پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دوای دوو مانگ و 20 رۆژ لە ناردنی بۆ پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام هێشتا فراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەری، شیعە و سوننەکانیش بۆچوونی جیاوازیان هەیە.




