١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی كوردانی رۆژئاوا لقی دوو هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی راگه‌یاند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ بەمەبەستی راگەیاندنی هەلمەتێكی بەرفراوان بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن و كۆمەك كردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمرۆ لە رێورەسمێكدا لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و كارگێرانی لق و ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراو كۆمەلەو سەندیگاو مامۆستایانی ئاینی و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و تەواوی رێكخراو ناوچەكانی پارتی لە سنوری شاری هەولێر، لە بارەگای لقی دوو هەمەنگەیەك بۆ ئەم مەبەستە راگەیەنرا ..
لە وتەیەكدا بەرپرسی لقی دوو تەئكیدی لە سیاسەت و بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردەوە، كە وەك كارێكی خێرخوازی و مرۆیی هەم سیاسی لە سەرتاسەری كوردستان لە هەولی كۆمەك كردن و باشتركردنی رەوشی ژیانی كوردانی رۆژئاوا دایە بۆ ئەوەی لەم رەوشە نالەبارەی ئەوان تیادا دەژین باشتر بكات، هاوكات بەرپرسی لق جەختی كردەوە لەسەر راسپاردەو بیرو بۆچوونەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر بایەخدان بە كوردانی رۆژئاوا لە ناوچەكانی خۆیان سەرباری هەموو هاوكارییەكانی سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان، لەلایەن لقی دوو لە شاری هەولێر ئەم هەلمەتە بەهەمەهەنگی لەگەل رێكخراوی خێرخوازی بارزانی و تەواوی رێكخراو كۆمەلەو سەندیگاو مامۆستایانی ئاینی بەردەوامی دەبێت، پاشان هەر بۆ ئەم مەبەستە بۆ زیاتر ئاگاداری رەوشی گوزەرانی ژیانیانی كەمپی دۆمیز، لەگەله‌ری شانەدەر پێشانگایەكی وێنەی فۆتۆی تایبەت بەكەمپەكە كە هەموو وێنەكان گوزارشتیان لە لە سەختی باروگوزەرانی ئەوان دەكرد لەلایەن بەرپرسی لقی دوو كرایەوە... دواتر بەرپرسی لق هەموو ئەو شوێنانەی بەسەر كردەوە، كەدەستیان كردوە بە كۆمەك و هاوكاری كردنی كوردانی رۆژئاوا لە شاری هەولێر، لەم بەسەركردنەوانەدا بەرپرسی لق وتەیەكی بۆ رۆژنامەنوسان پێشكەش كردو ناوەرۆكی ئەم هەلمەتەی زیاتر بۆ روون كردنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار