پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس تیڤی-العربیە)
_(7)__2021_03_11_h15m2s36__ER.jpg)
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و ھەڤاڵانی بەڕێوەبردن و کادیرانی زاگرۆس تیڤی..
بەبۆنەی(٤)هەمین ساڵوەگەڕی دەستبەكاربوونی(كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس) بە زمانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو بینەرانی بەڕێزی كەناڵەکەتان دەكەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتووش لە هەموو روویەكەوە بەرەوپێش بچن و لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە گرنگەتان بۆ خستنەڕووی خواست و ویستی رەوای گەلەكەمان دابن.
كەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس تیڤی) بە زمانی عەرەبی بایەخ و كاریگەری خۆی هەیە بۆ خزمەتگەیاندن بە خواست و کێشە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانمان و ناساندنی زیاتری بواری كوولتوری و رۆشنبیریمان بە دەوروبەر و جیهان.
لەم رۆژە پیرۆزەدا کە ھاوکاتە لەگەڵ دوو یادی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیمان کە ئەوانیش مۆرکردنی رێککەوتننامەی ١١ـی ئاداری ١٩٧٠ و یادی ئازادکردنی شاری ھەولێری پایتەخت لە ١١ـی ئاداری ١٩٩١، وێرای پیرۆزبایی و دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ سەرکەوتن و زیاتر بەرەوپێشچوونی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دووپات دەكەینەوە و بە هیوای بەرهەم و بەخشش و خزمەتی زیاتر..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ئاداری ٢٠٢١




