٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، دوای ئەوەی لە ھەفتەی ڕابردوودا بە ھۆی ناكۆكییەوە پەرلەمان نەیتوانی شەش ماددە لە پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی پەسەند بكات، لە ئێستادا ناكۆكییەكان چارەسەر كراون و ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.

ھندرێن لەزگین دۆسكی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ١٨ماددەی دادگای فیدراڵی دا و شەش ماددەش بە ھۆی ناكۆكییەوە دەنگیان لەسەر نەدرا و دواخرا بۆ ئەمڕۆ، ئێستاش ناكۆكییەكان چارەسەر كراون و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو ماددانەش بدرێت و پەسەند بكرێت.

دۆسكی گوتیشی، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەو ناكۆكیانەی لەسەر ئەو ماددانەی مابوون، چارەسەریان كردووە، كە پەیوەندییان بە چۆنیەتیی دروستكردنی دادگای فیدراڵی و ھەڵبژاردنی ئەندامان و ھەڵبژاردنی شارەزای یاسایی و فیقھی هەیە، كە مافی دەنگدانیان ھەبێت یاخود نا.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، دادگای فیدراڵی لە نۆ ئەندام پێكدێت، كە دوو لەو ئەندامانە كورد دەبن، بۆیە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو شەش ماددانەش دەدرێت و دواتر دەنگ لەسەر كۆی یاساكە دەدرێت و پەسەند دەكرێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار