پاپا فرانسیس بۆ به‌رپرسانی عێراق: پێویسته رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه

بەغدا-KDP.info- پاپا فرانسیس، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی عێراقی رایگه‌یاند، عێراق مه‌ینه‌تی زۆری به‌ده‌ست تیرۆره‌وه بینیوه و ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی، كه كار بۆ نیازپاكی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌كه‌ن.
پاپا فرانسیس گوتی: "جیهان ده‌یه‌وێت له‌و دۆخه‌ی كۆرۆنا ده‌ربچێت و هه‌موو وڵاتان ده‌یانه‌وێت له‌و قه‌یرانه ده‌ربازیان ببێت، پێدانی ڤاكسینیش هیوایه‌كه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه".
گوتیشی: "له ماوه‌ی رابردوو عێراق مه‌ینه‌تی زۆری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی تائیفی بینیوه، ناكرێت پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به بیروبۆچوونی جیاواز رووبه‌ڕووی نه‌بینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "لێره باسی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م، كه بوونه قوربانی ده‌ستی تیرۆر و تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و نه‌وه‌ی داهاتوومان ژیانێكی باشتریان هه‌بێت، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریان پێشكه‌ش بكه‌ین، جیاوازی بۆچوون و پێكهاته‌كان، عێراقی دابڕی، پێویسته ده‌ست به‌و میراته گه‌وره‌یه‌وه بگرین و بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنین، كه جیاوازییه‌كان له عێراق نابێته هۆی شه‌ڕ، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا ده‌بێت، بێگومان كارێكی ئاسان نییه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكییانه‌ی هه‌ن سه‌ربكه‌ون، ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان یه‌ك سه‌رچاوه‌مان هه‌یه، به‌پشتبه‌ستن به‌م هاوكێشه‌یه، پێویسته ببێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كان، پێویسته هه‌موو ئایینه‌كان رێز له‌یه‌ك بگرن، رێز له هه‌وڵه‌كان ده‌گرم، كه هه‌وڵی بۆ دراوه، ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه بۆ نیازپاكی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات كار ده‌كه‌ن".




