٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بایدن: "كار دەكەین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى هێرشەكەى عەین ئەسەد"

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- سەرۆکی ئەمه‌ریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە سەربازانی ئەمریکی تیایدا جێگیرکراوە و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.

بایدن لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس لە سەر بابەتی شێرپەنجە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

بایدن لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، گوتی: "لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین. سوپاس بۆ خودا، کەس لە ئەنجامی ئەم ھێرش گیانی لەدەست نەداوە، کارمەندێکمان بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستداوە. کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە و لەو بابەتە بڕیار دەدەین".

 

 

میدیا

هەواڵی پەیوەندیدار