٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە کوێخا جەمال و خانەوادەی محەمەد رەزا حەمەغەریب دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز  کوێخا جەمال چەرمەگایی 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(بەھیە کەریم شاوەیس)ی دایکی بەڕێزتانمان بیست.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد رەزا حەمەغریب

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی سنووری شارباژێڕ و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (محەمەد رەزا حەمەغریب)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار