پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی عادل عەزیز و ئەحمەد زێڕین و کەماڵ غەفوور دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عادل عەزیز سەعید زەندی)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەری شاری کەرکوک (عادل عەزیز سەعید زەندی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد زێڕین چاڵاخی)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر (ئەحمەد عەبولحەمید) ناسراو بە (ئەحمەد زێڕین چاڵاخی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەمال غەفور ساڵح ئاوەکەڵەیی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کەمال غەفور ساڵح ئاوەکەڵەیی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




