٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ دوو مەبەست كۆدەبێتەوە. دەشڵێ، هەوڵ دەدرێت كۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاساكان دروست بكرێت.

د. ڤیان سەبری، تایبەت بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە‌، بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەیەكەوە لەسەر دوو بابەت كۆببینەوە، لەوانە رێكخستنی بەرنامە و كاری دانیشتنەكانی داهاتوو، هەروەها تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسا گرنگەكان بە كۆدەنگی، بە تایبەت پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021ی عێراق".

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: "گرنگە لەسەر كۆی پرۆژەیاساكان كۆدەنگی هەبێت بۆ تێپەڕاندنیان، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆش، هەوڵدانە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی، بە تایبەتیش هەبوونی كۆدەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و، دیاریكردنی رۆژێك بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار