٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمیل ھەمزە کاکەشین) ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمیل ھەمزە کاکەشین) 

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ھۆزی سیان و شاری ھەولێر، خوالێخۆشبوو (جەمیل ھەمزە کاکەشین).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و كەسوكار و  خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار