پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سوارئاغای بڵباس دەکات
_(5)__2021_02_25_h14m36s9__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی سوارئاغای بڵباس
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین و ھۆزی بڵباس، خوالێخۆشبوو (سوارئاغای ئیسماعیل ئاغای بڵباس)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم خزمانی ھۆزی بڵباس دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




