٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە مستەفای سەید قادر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز کاک (مستەفای سەید قادر) جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر و بیتوێن، خوالێخۆشبوو (سەید قادر سەید مستەفا)ی باوکی بەڕێزتان.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار