وەزیری دەرەوەی سوید هێرشه مووشهكیهكهی ههولێر ئیدانه دهكات

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر سەركۆنە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئازیزانی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
وەزیری دەرەوەی سوید پابهندبوونی وڵاتەكەی بە پاڵپشتیکردنی عێراق لە گێڕانەوەی سەقامگیری و شەڕی دژی داعش دهربری.




