مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بەرێز شێخ باز شێخ رەئوف بەرزنجی دەكات

بەرێز شێخ باز شێخ رەئوف بەرزنجی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هە واڵی کۆچی دوایی دایکی بەرێزتان خاتوو (نەسیحە یاسین ئاغا ئەسعەدی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی دایکی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




