٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وریا حەمەکەریم سیوەیلی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (وریا حەمەکەریم سیوەیلی)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و پارێزەری بەتوانا خوالێخۆشبوو(وریا حەمەکەریم سیوەیلی)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ھاوپیشە و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار