٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی

بەڕێزان خانەوادەی سەردارئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغا

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی كەسایەتی ناودار و نیشتیمانپەروەری شاری سلێمانی و کوردستان، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (سەردارئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی)
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و، کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزی سەردار ئاغا دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دوا ناخۆشیتان بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار