شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی كرد
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئسلامی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی یه‌گكرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سوره عه‌زیز و رێبوار سه‌ید گوڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی كرد .
له‌لایان سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌وه سه‌لاح ده‌لۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه پێش وازیان لێكرا، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یان شاندی به‌رێزیان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه یان كرد كه له لایان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومونه‌وه پێشوازیان لێكراو پاشان باسیان له‌و په‌یوه‌ندیه كرد كه له نیوان هه‌ردوولا هه‌یه‌و باسیش له دواین گۆرانكاری و پێشهاته‌كانی كه‌ركووك كرا
له لێدوانێكی تایبه‌ت به KDP info سه‌لاح ده‌لۆ سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌و شانده گووتی : هاتنی شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان تائكید كردنه‌وه‌بوو له دۆستایه‌تی نێوانمان ده‌بێت ئێمه به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك كاربكه‌ین بۆ كه‌ركووك و به‌رده‌وام بایه‌خ بدرێت به‌شاره‌كه‌و ئه‌مه‌ش به هاوكاری كردنی یه‌كریز له پێناو پاراستنی ئه‌منی شاره‌كه‌م و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه
ده‌لۆ گووتیشى: ئیمه له كه‌ركووك خزمه‌ت ده‌كه‌ین به‌بێ جیاوازی بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌م كاته‌دا ده‌ست له ده‌ستی یه‌كتری بنێن بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان و رێگرتن له تیرۆرستان و په‌لاماره تیرۆرستیه‌كانی كه ده‌كرێته سه‌رهاووڵاتیانى سڤیلی ئه‌م شاره

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


