كۆشكی سپی: له ئێستادا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێراندایه تاكوو به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێ بكات

ئەمریکا-KDP.info- گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له ئێستادا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئێراندایه تاكوو به‌ڵینه‌كانی جێبه‌جێ بكات، بگه‌ڕیته‌وه ناو به‌ڵینه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بگه‌ڕیته‌وه ناو به‌ڵینه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه واژۆی كردووه ، ئه‌وا زه‌مینه بۆ رێككه‌وتنێكی دوورمه‌وداتر و به‌هێزتر خۆش ده‌بێـت.
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی دیاری كردووه، گوتی: ئه‌مه په‌یوندی به ئێرانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێران به ته‌واوی بگه‌رێته‌وه سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه له ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا واژۆی كردووه، ئه‌وا ئه‌مریكاش هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه‌ی ده‌بێت و بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی دورمه‌وداتر و به‌هێزتر به‌كاری دێنێت كه ده‌بێـته وه‌ڵامێك بۆ نیگه‌رانییه‌كانی دیكه‌ش.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌وه، بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێك پڕس و راوێژ به وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌ندام له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌روه‌ها كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌شی ده‌كات.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی كۆمیته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا كه له كۆشكی سپی به‌سترابوو كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م دانیشتنه ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی پرسی ئێران، به‌ڵكوو له دانیشتنێكه‌دا، سه‌رجه‌م پر‌سه‌كانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست تاوتوێ كران كه پرسی ئێرانێش یه‌كێك له‌وان بوو.




