٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

رێزدار مامۆستا صلاح الدین بهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بە بۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لەبەرێزتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

لەم قۆناغە ھەستیارەی ناوچەکە بەگشتی و، کوردستان و عێراق بە تایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی دەکەوێتە سەر شانی ھەموو لایەکمان و بەتایبەتی تریش کە لەچەندین لاوە ھەوڵی گوشار خستنە سەر ھەرێمی کوردستان دەدرێت لەروی سیاسی و ئابووری و، پێشێلکردنی مافە دەستووریەکانمان، بۆیە ئەرکی ھەموو دڵسۆزانی نیشتمان پەروەرە ھەڵوێست و گوتارەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی دەسکەوتەکان و مافە دەستووریەکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و، دابینکردنی ئارامی و ئاسودەیی و ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان بێت.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، ھیوای بەردەوامی و ھەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کورردستان
٦ـی٢ـی٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار