٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خاتوو بێگەرد تاڵەبانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی باوکی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار