٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز/ باپیر كامەلا سكرتێری گشتی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

بەبۆنەی(26)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كریكاران و رەنجدەرانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

رۆڵی پارتەكەتان و ھاوپەیمانی و پەیوەندییەکانی نێوانمان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و گەیشتن بە ئامانجەكانمان، جێگەی بایەخە، بۆیە لەمەودواش زیاتر پێویستیمان بە هەماهەنگیی و یەكڕیزیی هەیە بۆ بەهێزكردنی دامەزراوە شەرعیەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی. 

بارودۆخی عێراق وناوچەکە بەقۆناخێکی هەستیار و چارەنوسسازدا دەروات، ئەمەش لە هەموو کاتێک زیاتر چەسپاندنی گیانی تەبایی و یەک هەڵوێستی نێوماڵی کوردستانیمان لێ دەخوازێ، یەک ڕێزی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەستەبەری پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە.

ئێمە كاتێك یادی دامەزراندنی پارتەكەتان پیرۆز دەكەین، ئومێدەوارین بە هەموو لایەك دڵسۆزانە و بەرپرسانە ھەوڵی چارەسەرکردنی كێشە و گیروگرفتەکان بدەین و دواڕۆژێكی ئاسوودە و بەختەوەر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان دەستبەر بكەین.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفراز و سەركەوتوو بن....

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٣١ـی١ـی٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار