٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر(عزەت سلێمان بەگ)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی تێكۆشەری ناسراوی گەلەكەمان(عزەت سلێمان بەگ)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر (عزەت سلێمان بەگ)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

عزەت سلێمان بەگ كەسایەتیەكی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگە و تێكۆشەرێكی دێرینی گەلەكەمان بوو، رۆڵێكی بەرچاو و دیاری لە بزووتەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان هەبوو بەتایبەتی لە دەڤەری سۆران و ناوچەی رواندز، یەكێك بوو لە پێشمەرگەكانی كۆماری مهاباد، هەروەها لە داستانی ناوداری هەندرێن فەرماندەی پێشمەرگە بوو، وەك كەسایەتیەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەیەكی قارەمان رۆڵی خۆی بینیوە.

خوالێخۆشبوو لە رووی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمەڵایەتیدا كەسایەتیەكی چالاك و كاریگەر بوو، بەدرێژایی تەمەنی دڵسۆزانە و خەمخۆری دۆزی رەوای گەلەكەمان بوو.
لەدەستدانی خوالێخۆشبوو(عزەت سلێمان بەگ) زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەك، هیوادارین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی١ـی٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار