٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێز سەربەست تروانشی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز سەربەست تروانشی 

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (سەردار عومەر تروانشی).

بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی برای کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار