پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح
__2020_12_24_h18m14s57__HK.jpg)
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەكەین و، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەربەرن.
هەرێمی كوردستان هەمیشە خاك و نیشتیمانی بەیەكەوەژیان و لێبووردەیی بووە و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەكانی توانیویانە سەربەرزانە تێیدابژین و بەشداریشبن لە زیاتر پتەوکردنی ئەو کولتوورە دێرینە و بیكەن بە نموونەی راستەقینەی یەکترقبوڵکردن و تەبایی و برایەتی.
جارێكی دیكەو وێرای پیرۆزباییمان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ سەرجەم پێكهاتە ئایینی و ئیتنییەكان دووبارە دەكەینەوە و هیوادارین بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین دوارۆژێكی رۆشن و ئاسوودە بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان دابین بكەین.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ـی١٢ـی٢٠٢٠




