له‌باره‌گای مه‌كته‌ی سیاسی فازڵ میرانی پێشوازی كرد له كونسوڵی گشتی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردوستان له سه‌لاحه‌ددین فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له پاوڵ سوتفین كونسوڵی گشتی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دانیشتنێكدا فازڵ میرانی چوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و تازه پێشهاته‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسی پێشكه‌شی كمرد و دووپاتی كرد كه هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991 و دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری و ئازادبووونی هه‌رێمی كوردستان گه‌لی كوردستان له برایه‌تی و رێزگرتن ژیانی خۆیان به‌سه‌ر بردووه‌و یه‌د ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان و ناحه‌زان.
هه‌روه‌ها میرانی ته‌ئكیدی كرد كه گه‌لی كوردستان هاوكاری و قوربانی دانی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانه‌كان له پرۆسه‌ی ئازادی عێراپ و پاڵپشتی كردنیان له‌گه‌لی كوردستان دوای راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 به‌به‌رزی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له بیریان ناچێت.
دواترمیرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به به‌رقه‌رار و ئاسایی وه‌سف كرد‌و دووپاتی كرد كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر كێشه ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا میرانی ئاماژه‌یدا كه هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو كاتێكدا هاوكاربووه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام كێشه‌كه نه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێكه كه حوكم ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ل عه‌قڵیه‌تی حوكم كردنه‌و هه‌رێمی كوردستان هیوا ده‌كات ئه‌م جۆره عه‌قڵییه‌ته بگۆڕێت به عه‌قڵییه‌تێك كه له خزمه‌تی گه‌لانی عێراق دابێت.
له‌لای خۆیه‌وه پاوڵ سوتفین كونسوڵی گشتی ئه‌مریكی له هه‌ولێر سوپاسی خۆی پێشكه‌ش كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره‌و پێشوازییه‌ی كه لێیان كراوه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان شه‌خصی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كام مسعود بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق به به‌رزی و زۆر گرنگ وه‌سف كرد و هیوای خواست گه‌ای كوردستان هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له پێشكه‌وتن دابێت.
شایانی باسه هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ركردایتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی ئه‌م دیداره بوو.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


