مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌ی ھەڤاڵی تێکۆشەر (نەسرەدین ھەورامی) دەكات

به‌رێزان خانه‌واده‌ی ھەڤاڵی تێکۆشەر (نەسرەدین ھەورامی)
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و فەرماندە و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (نەسرەدین ھەورامی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و خزم و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، به هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




