مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەلی تۆفیق و فەخرەدین رەزا دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەلی تۆفیق
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عەلی تۆفیق)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کورپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
------------------------------------------------------------------
بەڕێزان خانەوادەی فەخرەدین رەزا محەمەد سیتەکی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگە و کادیری شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (فەخرەدین رەزا محەمەد سیتەکی).
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان




