بەرپرسی لقی 2 بهیاوهری شوان محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان لە شاری هەولێر کرد
ههولێر- KDP.info/ ئەمڕۆعەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری شوان محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و کارگێرانی لق سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان لە شاری هەولێر کرد، لەلایەن زەیا پەترۆس سەرۆکی دەستەو ئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤ پێشوازیکران...
لەدیدارێکدا ئاماژە بەرەوشی سیاسی وبەرقەرار بوونی یاساوئاسایش و پەیرەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان کرا، هەروەها لە دیدارەکەدا هەماهەنگی هەموولایەک بۆیەکخستنی بیروراکان لەدانانی پلان وپرۆژەی هەمەلایەنی حزب و حکوومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆپێشکەوتن و پاراستنی مافەکانی تاک بەگشتی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی تەئکیدیلەسەر کرایەوە، لە بەرامبەردا بەرپرسی لقی دوو پالپشتی و هەماهەنگی بۆسەرکەوتنی کارەکانی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە شاری هەولێر دەربری.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


