شاندێكی ئەكادیمی و لێكۆڵەری ئەمریكی لە گەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە
هەولێر- KDP.info/ شاندێكی ئەكادیمی و لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای (هادسۆن) بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان كە پێكهاتبوون لە هەر یەك لە (ئێریك براون و ئەبرام شوڵسكی و د.هێلیل فرادكین) سەردانی مەكەتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەگەڵ هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەب كۆبوونەوە . تەوەری سەرەكی ئەو دیدارەش، تاوتوێكردنی كاری لێكۆڵینەوەی زانستیانەی پەیمانگای (هادشۆن)ی ئەمریكی بوو لە سەر باروودۆخی هەنووكەی هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنەكانی و ئاسۆكانی ئایندەی . لەو رووەشەوە، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پوختەیەكی لە باری سەرنج و هەڵوێست و تێروانینی پارتی لە سەر چەندین بابەت بۆ شاندی میوان خستە روو . هێمن هەورامی رایگەیان: بە پشت بەستن بە پێشكەوتنی دیموكراسی و ئازادی و حكومرانی باش لە كوردستان و دروستكردنی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی توانای مرۆیی و لاواز بوونی بیری تەسكی شۆڤێنی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەرفەتی باش و گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان هاتونەتە ئارا.
هەروەها شاندی لێكۆڵەروو ئەكادیمی ئەمریكی ئەوەیان خستە روو كە ئێستا هەرێمی كوردستان، وەكو ناوچەیەكی گەشە سەندووی سەقامگیر لە رووی سیاسی و ئابووری و مەوداكانی دیموكراسی، لە ناو ناوەندەكانی رای گشتی و پەیمانگاكانی لێكۆڵینەوە و میدیاكانی دەرەوە، وەكو چیرۆكێكی سەركەوتووی دیموكراسیەت سەیر دەكرێت .
دواتر لە بارەی رەوشی سوریا و دوایین پەرەسەندنەكانی كورد لە توركیا و ململانێیەكانی ناوچەكە، هەردوولا بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆر كرد .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


