٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید (ئاوات تاڵیب مەجید) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بە داخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی دڵسۆزی لیژنەی ناوچەی پێنجوینی پارتیمان هەڤاڵ (ئاوات تاڵیب مەجید)مان بیست، کە لەئەنجامی پشێویەکانی دەڤەرەکە بەدەستی گێرەشێوێنان بەناحەق شەھیدکرا.  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و سەرجەم ھەڤاڵانی پارتیمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

  ئێمە لەكاتێكدا ئەو كارە تاوانكارییە بەتوندی ئیدانەدەكەین، داواكارین لە لایەنی بەرپرسی ئەمنی و ئیداری شارەكە تاوانباران بە سزای رەوای خۆیان بگەیەنن و كۆتایی بەو ئاژاوە و گێرەشێوێنی و رەفتارە نابەرپرسانە بێت.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ ودۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بنەماڵەی شەھید ئاوات و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی١٢ـی٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار