مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حوسێن كوردی دەكات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی حوسێن كوردی
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (حوسێن ئه‌حمه‌د سلێمان) ناسراو به(حوسێن كوردی)مان پێگه‌یشت. بەم بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بنەماڵە به‌ڕێز و کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
خوالێخۆشبوو (حوسێن كوردی) كادیر و فەرماندەیەکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزی رێبازەکەی بوو و، تەواوی ژیانی بۆ خزمەتی گەل و نەتەوەکەی تەرخانکرد.
له‌خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ئێوە و ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




