٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح مەحموود بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی ساڵح مەحموود بارزانی 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان،  خوالێخۆشبوو (ساڵح مەحموود بارزانی)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خوالێخوشبوو (ساڵح مەحموود) جیا لەوەی کە تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و دێرین بوو، کەسایەتییەکی رۆشنبیر و مێژوونوس و خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەشمان بوو.

ھیوادارین ھاوخەمی ھاوڕێ و ھەڤاڵانی لە خەم و ئازارتان کەمبکاتەوە و، لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار