سێ بروسكەی سەرەخۆشی لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێز سیامەند سێلکی و خانەوادەی حامید مەجید ھەمزە و خانەوادەی مام تەھا عەبدوڵڵا ھەرنی دەكات. دەقی پەیامەكان:
ھەڤاڵی بەڕێز سیامەند سێلکی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
.................................................
بەڕێزان خانەوادەی حامید مەجید ھەمزە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری شارەزوور، خوالێخۆشبوو (حامید مەجید ھەمزە)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
.................................................
بەڕێزان خانەوادەی مام تەھا عەبدوڵڵا ھەرنی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (تەھا عەبدوڵڵا ھەرنی)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




