لەدیدارێکدا باسى یاسا و ئاسایش و بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرا
هەولێر - KDP.info/ عەلی حسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری شوان محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و کارگێرانی لق سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان لە شاری هەولێر کرد، لەلایەن زەیا پەترۆس سەرۆکی دەستە و ئەندامانی دەستەی مافی مرۆف پێشوازی کران...
لەدیدارێکدا ئاماژە بەرەوشی سیاسی و بەرقەرار بوونی یاساو ئاسایش و پەیرەو کردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها لە دیدارەکەدا هەماهەنگی هەموولایەک بۆ یەکخستنی بیروراکان لە دانانی پلان و پرۆژەی هەمەلایەنی حزب و حکوومەت و رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی بۆ پێشکەوتن و پاراستنی مافەکانی تاک بەگشتی و مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی تەئکیدی لەسەر کرایەوە، لە بەرامبەردا بەرپرسی لقی دوو پالپشتی و هەماهەنگی بۆ سەرکەوتنی کارەکانی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە شاری هەولێر دەربریز

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


