٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەیاح عەبدوڵڵا کورەچی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی سەیاح عەبدوڵڵا کورەچی 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی  کەسایەتی شاری ھەولێر و ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی کوردستان، خوالێخۆشبوو (سەیاح کورەچی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و  و دۆست و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار