٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی فاتیح حەمەئەمین بەگ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی فاتیح حەمەئەمین بەگ 

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و کادیری دڵسۆز و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای (کەرکوک_گەرمیان)ی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (فاتیح حەمەئەمین بەگ).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


 

هەواڵی پەیوەندیدار