٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سیاسەتمەداری گەلەكەمان (د.نەجمەدین كەریم)

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرلەبەیانی یٔەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێكۆشەری گەلەکەمان (د.نەجمەدین كەریم)مان بیست،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان یٔاراستەی خانەوادە نیشتمان پەروەرەکەی و كەسوكار  و دۆست و یٔاشنایانی خوالێخۆشبوو و خەڵکی دڵسۆزی شاری کەرکوک و سەرجەم کوردستانیان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.

(د.نەجمەدین كەریم) ساڵی(1949)لە شاری كەركوكی دڵی کوردستان لەدایك بووە و، هەر لەو شارە دەستی بە خوێندن کردووە، ساڵی(1972) بڕوانامەی كۆلێژی پزیشكی موسڵی بەدەستھێناوە و لەھەمان ساڵدا بۆتە یٔەندامی سەركردایەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و پەیوەندی بە ریزەکانی شۆڕشی مەزنی یٔەیلولەوە کردوە، پاشان دەچێـتە ولایەتە یەكگرتووەكانی یٔەمریكاو لەوێ خوێندنی باڵا لەبواری پزیشكی تەواو دەكات و لە ساڵی(1988)كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی لە باكووری یٔەمریكا دامەزراندووە، ھەروەھا رۆڵێ‌ هەبووە لە دامەزراندنی بەشی كوردی یٔێزگەی یٔەمریكا و، ساڵی(1996)پەیمانگەی كوردی لە یٔەمریكا دامەزراندووە، دواجاریش لە ساڵی(2011) دەبێتە پارێزگاری کەركووك.

خوالێخۆشبوو، كەسایەتیەكی ناسراو و رۆشنبیر و، خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بۆ كێشەی كورد و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەی، لەو پێناوەشەدا وەکو سیاسەتمەدار و دبلۆماتکارێکی سەنگین و وەکو دکتۆرێکی شارەزاش، دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێكۆشان بەردەوام بووە، بۆیە لەدەستدانی زیانێكی گەورەیە و بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

وێرای دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و یٔازادیخۆز و دڵسۆزانی کوردستان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەکەیی و خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی١٠ـی٢٠٢٠
 

هەواڵی پەیوەندیدار