٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ 16 پارێزگا په‌سه‌ندكرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بازنەی 16 پارێزگای لە یاسایی هەڵبژاردندا، جگە لە کەرکووک و نەینەوا پەسەندکرد و دانیشتنەکەشی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخست.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەمڕی ساز كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ 16 پارێزگا په‌سه‌ندكرا، بەهۆی داواکاریی ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمانەوە دەنگدان لەسەر دابەشکردنی کورسییەکانی هەردوو پارێزگای کەرکووک و موسڵ بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا.

لە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكاندا ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەسەر بنەمای ژماری كورسی كۆتای ژنان دانراوە.

هەر له‌ دانیشتنی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یەكەم خوێندنەوەی پڕۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی تەواو كرد بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان، لەوكاتەی عێراق داوای قەرزكردنی بڕی 41 ترلیۆن دیناری كردووە بە مەبەستی دابینكردنی مووچەی سێ مانگی داهاتووی مووچەخۆران.

بڕیارە رۆژی (6/6/2021) بەپێی یاسای نوێ و لەلایەن کۆمسیۆنی نوێ هەڵبژاردنەکانەوە، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق به‌رێوه‌بچێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار