٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە عەبدولخالق بابیری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز عەبدولخالق بابیری

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (حاجی عەبدولسەلام بابیری)ی باوکی بەڕێزتان.

بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار