٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی نەوزاد سابیر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی نەوزاد سابیر  

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی، کادیری دڵسۆز و ئەندامی لقی چواری پارتیمان، ھەڤاڵ (نەوزاد سابیر) ناسراو بە (مام نەوزاد)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

  انا لله وانا الیه راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار