٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە دکتۆر نوری عوسمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر نوری عوسمان

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناودار و برای شەھیدی سەرکردە و سیاسەتمەداری گەلەکەمان (سامی عبدولڕەحمان)، خوالێخۆشبوو (عوسمان عەبدولڕەحمان شنگالی)ی باوکی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار