پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حوسێن عەزیز سورچی دەکات
__2020_10_10_h16m57s16__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی حوسێن عەزیز سورچی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری ھەریر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خوالێخۆشبوو (حوسێن عەزیز سورچی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




