٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی مەهاباد قەرەداغی

سەرچاوە: KDP.info

  بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و شاعیر(مەهاباد قەرداغی)


خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و کادیری دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، نووسەر و شاعیر (مەهاباد قەرەداغی) ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتیمان، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

خوالێخۆشبوو(مەهاباد قەرەداغی) كەسایەتیەكی لێهاتوو و چالاكی بواری مافەکانی ئافرەتان بوو و ھەروەھا لە رووی بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبی و جەماوەریدا دڵسۆزانە و لەخۆبردوانە خزمەتی کردوە و، وەكو نووسەر و وەرگێڕیش خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بەپێزە..

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئێوەش لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار