پارتی سەرەخۆشی لە ھەردوو خانەوادەی عوسمان کوێخا رەزا شینکی و ئەحمەد ئیسماعیل ھەڵشۆیی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی عوسمان کوێخا رەزا شینکی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (عوسمان کوێخا رەزا شینکی) ناسراو بە (عوسمان رەشاش)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی ئەحمەد ئیسماعیل ھەڵشۆیی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد ئیسماعیل ھەڵشۆیی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە و سەرجەم خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




